گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئۆتۆمبێلە خەیاڵییەکەى جیمس بۆند دەفرۆشرێت

2019.07.31 - 08:25
ئۆتۆمبێلە خەیاڵییەکەى جیمس بۆند دەفرۆشرێت
ناس کورد- ئۆتۆمبێلەکەى جیمس بۆند لە زیادکردنێکى ئاشکرادا لە شارى نیویۆرک، نمایش دەکرێت بۆ فرۆشتن، نرخەکەى لە نێوان چوار بۆ شەش ملیۆن دۆلارى ئەمریکى دەبێت. . بڕیارە لە ناوەڕاستى مانگى داهاتوو، ئەو ئۆتۆمبێلەى کە لە چەند بەشێکى فیلمى جیمس بۆند بەدەست ئەو کارەکتەرەوە بووە، نمایش بکرێت و لە زیاکردنێکى ئاشکرادا لە شارى نیویۆرکى ئەمریکى بفرۆشرێت. . سوسبێز هاوس، تایبەت بە زیادکردنەکانى نیویۆرک، پێشبینى کردووە ئەو ئۆتۆمبێلە کە لەجۆرى ئستۆن مارتنە بە نرخى چوار بۆ شەش ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت. . ئۆتۆمبێلەکە ئاسایی نییە و دەستکارى کراوە، بەجۆرێک هەندێک تایبەتمەندێتى بۆ زیادکراوە کە تایبەت بووە بە فیلمەکە. . جیمس بۆن، کارەکتەرێکى سیخوڕى بەڕیتانى زنجیرە فیلمێکە، ناسراوە بە بریکارى 007. . .