گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکمانەکانی کەرکوک ناڕازین

دادگای فیدراڵی عێراق: کارکردن بە مادەی 140 بەردەوام دەبێت

2019.07.30 - 19:26
دادگای فیدراڵی عێراق: کارکردن بە مادەی 140 بەردەوام دەبێت
ناس کورد- دادگای فیدراڵی عێراق ڕاگەیاند، کارکردن بە مادەی 140ی دەستوری عێراق بەردەوام دەبێت، تا ئەو كاتەی هەموو ئەو ئامانجانە بەدی دێن كە ئەو مادە دەستورییەى لەپێناودا جێگیرکراوە. . ئەمڕۆ سێشەممە 30ى تەموز، ئەیاس ساموك وتەبێژی دادگای فیدراڵی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای گفتوگۆیەكی چروپڕ دادگای فیدراڵی بریاریدا، كاركردن بە مادەی 140 بەردەوام بێت، تا ئەو كاتەی هەموو ئەو ئامانجانە بەدی دێن كە ئەو مادە دەستورییەى لەپێناودا جێگیرکراوە. . پاش ئەو بڕیارە، بەرەی تورکمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ناڕەزایی خۆیان دەربڕی و ئاماژەیان بەوەکرد، ئەو مادەیە لە ساڵی 2007 کۆتایی پێهاتوو، دەشڵێن، مادەکەش تەنها لە بەرژەوندی یەک پێکهاتە بووە لە کەرکوک. . ڕاگەیاندراوەکەى بەرەى تورکمان جەختى لەوەشکردووەتەوە، ئەوە مادەیە ناتوانێت کێشەی کەرکوک چارەسەر بکات، بۆ چارەسەرى کێشەکانیش داواى سازان و ڕێککەوتنى نێوان پێکهاتە و لایەنەکانى نێو پارێزگاکە دەکەن. . .