گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە پێنج هەزار کامێرا، چاودێری شاری هەولێر دەکرێت

2019.07.30 - 19:09
بە پێنج هەزار کامێرا، چاودێری شاری هەولێر دەکرێت
ناس کورد بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر ئاشکرای ڕایگەیاند پڕۆژەی دانانی پێنج هەزار كامێرای چاودێری لە شوێنە گشتییەكان كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و لە رێگەی سەنتەرێکی كۆنتڕۆڵەوە چاودێری دۆخی ئەمنی شارەکە دەکرێت. . عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند "لە ئەولەویەتی كابینەی نۆیەم و وەزارەتی ناوخۆدایە، كە بە زوویی سەرجەم قۆناغەكانی دانانی ئەو پێنج هەزار كامێرایە تەواو بكرێن". . بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ئاماژەی بەوەشکرد بڕیارەکە پێش ساڵی 2014 دراوە بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە پڕۆژەکە ڕاگیراوە و لە ئێستادا پڕۆژەکە دەستیپێکردووەتەوە. . کامێراکان بە ناوەندێکی كۆنتڕۆڵەوە دەبەسترێنەوە و لەلایەن هێزەكانی پۆلیس، ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆوە بەڕێوە دەبرێن. . ئەمە لەکاتێکدایە لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر کامێرای چاودێری لە ناوچە جیاوازەکانی سەنتەری شارەکانی هەرێمدا دانراون و وەک بەرپرسانی ئەمنی باسی دەکەن ڕۆڵی کاریگەرییان لە دۆزینەوەی تۆمەتباراندا بینیوە. .