گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتی کاندیدی جێگری پارێزگاری سلێمانی دیاریکردووە، ناس کورد کاندیدەکان ئاشکرا دەکات

2019.07.30 - 17:15
یەکێتی کاندیدی جێگری پارێزگاری سلێمانی دیاریکردووە، ناس کورد کاندیدەکان ئاشکرا دەکات
ناس کورد بەپێی نوسراوێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە تایبەت دەست ناس نیوز کەوتووە، یەکێتی نیشتیمانی بۆ پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی سێ کاندیدی دیاریکردووە. . نوسراوەکە 10ی تەمموزی 2019، لە لایەن لیژنەی ئاڵوگۆڕی پۆستە حکومییەکان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران و بەدیارییکراوی ئاڕاستەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کراوە، تێیدا داوای  ئەنجامدانی ڕێکاری ئیداری پێویست بۆ پڕکردنەوەی پۆستەکە کراوە. . لە نوسراوەکەدا هەریەکە لە ئەکرەم شەریف جێگری پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگاری سلێمانی، ئاوات مستەفا حەمەڕەش و کارزان جیهان بەخش محەمەد وەک کاندید بۆ پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی دیاریکراون. . بەپێی ڕێککەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی بۆ حکومەتی خۆجێی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئەگەر پۆستی پارێزگار لای گۆڕان بێت دەبێت جێگرەکەی لای یەکێتی بێت، بە پێچەوانەشەوە. . سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند ئەگەری ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری سلێمانی لە نێوان گۆڕان و یەکێتیدا لاوازبووە و هەربۆیە یەکێتی بۆ پڕکردنەوەی پۆستی جێگری پارێزگار ناوی کاندیدەکانی ئاڕاستەی حکومەت کردووە. . سەرچاوەکەی ناس کورد ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەری بەهێز بۆ وەرگرتنی پۆستەکە ئەکرەم شەریف دەبێت بەوپێیەی پێشتریش بۆ چەند پۆستێکی جیاواز لەلایەن یەکێتیەوە کاندید کراوە. . پیشتر عومەر قەڵادزەیی، لە پشکی یەکێتی نیشتیمانی جێگری پارێزگاری سلێمانی بوو بەڵام لە سەرەتای ئەم مانگەوە خانەنشینکراوە و لە ئێستادا ئەو پۆستە بەبەتاڵی ماوەتەوە. .