گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارە پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجام بدات

2019.07.30 - 15:47
بڕیارە پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجام بدات
ناس کورد- بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دیاریکردنی ڕۆژی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانەوە، دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجامبدەدات. . لە ڕاگەیەندراوێکدا، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە: "بڕیارماندا دانیشتنی ژماره‌ (3)ى نائاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌مه، ڕێكه‌وتی 1ی ئاب ئەنجام بدەین". . ئاماژە بەوەشکراوە، بەرنامەی کاری دانیشتنەکە، خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پێشنیازی بڕیارى دیاریكردنی رۆژی 3ی ئابە وه‌ك ڕۆژی كۆمه‌ڵكوژى ئێزدییه‌كان. . لە مانگی ئابی ساڵی 2014 رێکخراوی داعش، هێرشی کردە سەر شەنگال و دەوروبەری و کۆمەڵکوژی ژنان و منداڵ و پیاوانی ئێزدی ئەنجامدا، ئافرەتەکانیشیان کردن بە کەنیزەک. . .