گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو ساڵیش زیندانی دەکرێت

هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵات بەهۆی وتنەوەی سرودێکەوە 100 قامچی لێدرا

2019.07.30 - 14:51
هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵات بەهۆی وتنەوەی سرودێکەوە 100 قامچی لێدرا
ناس کورد- بەهۆی وتنەوەی سرودێکی شۆڕشگێڕانە بە جلی کوردییەوە، هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی 100 قامچی لێدرا و بە دوو ساڵ زیندانیکردنیش حوکمدرا. بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە نێوەڕاستی مانگی ڕابردوو بە تۆمەتی خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانە و لەبەر کردنی جل و بەرگی کوردی، حوکمی دوو ساڵ زیندانی و لێدانی 100 قامچی بەسەر پەیمان میرزازادە، هونەرمەندی میللی سەپینرابوو. . هەنگاو ئاماژەی ڕایگەیاندووە، دوێنێ یەکشەممە 30ی تەموزی 2019 حوکمی لێدانی 100 قامچییەکە لە شاری ئورمیە بەسەر ئەو هونەرمەندە میللییەدا جیبەجێکرا. پەیمان میرزازادە لەئێستادا لە یەکێک لە زیندانەکانی شاری ئورمییە دەستبەسەرە و حوکمەکەی تەواو دەکات، پێشتریش لە ساڵی 2017 دەستبەسەرکرا و حوکمی شەش مانگی زیندانی بەسەردا سەپیندرا. پەیمان میرزازادە، هونەرمەندێکی لاوی میللی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و دانیشتووی گوندی گەنگەچینی ئورمییە.