گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

دەبێت ئەم هاوینە یانەکە جێبهێڵێت

پاریس ڕازیبوو بە فرۆشتنی نێیمار بە بەرشەلۆنە بەرامبەر 180 ملیۆن یۆرۆ

2019.07.30 - 14:24
پاریس ڕازیبوو بە فرۆشتنی نێیمار بە بەرشەلۆنە بەرامبەر 180 ملیۆن یۆرۆ
ناس کورد- بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا، پاریس سانجێرمان ئامادەیی دەربڕیوە بۆ فرۆشتنی نێیمار بەبڕی 180 ملیۆن یۆرۆ و بەڕێوەبەری هونەری یانەکەش رایگەیاندووە، پێویستە نێیمار ئەم هاوینە پاریس جێبهێڵێت. ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ڕایگەیاندووە، پاریس سانجێرمان ئامادەیی دەربڕیوە بە فرۆشتنی نێیمار بە یانەی بەرشەلۆنە و نرخی یاریزانەکەشی دابەزاندووە و لە ئێستادا ئامادەیە بەرامبەر 180 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری یاریزانە بەڕازیلییەکە بێت.   هەربەپێی  سپۆرت، لیۆناردۆ، بەڕێوەبەری هونەری پاریس سانجێرمان ڕایگەیاندووە، دەبێت نێیمار لەم هاوینەدا پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت و لە یانەکە نەمێنێت. ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، یانە پاریسییەکە دەیەوێت بەو پارەیەی لە فرۆشتنی نێیمار دەستیدەکەوێت، خۆی لە یاسای یاری خاوێن بباپرێزێت و لە کاتی کڕینی یاریزانی نوێدا تووشی سزا نەبێتەوە.   نێیماری بەڕازیلی ساڵی 2017 بەرامبەر 220 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بەرشەلۆنەوە ڕوویکردە پاریس سانجێرمان و هاوینی ئەمساڵ بە فەرمی ڕایگەیاند، دەیەوێت بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە.