گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتى کاتى بەستنى کۆنگرەى دیاریکرد

2019.07.29 - 19:01
یەکێتى کاتى بەستنى کۆنگرەى دیاریکرد
ناس کورد- پاش کۆتاییهاتنى کۆبوونەوەى مەکتەبى سیاسی یەکێتى، ئەو حیزبە بڕیاریدا تا کۆتایی ئەمساڵ کۆنگرەى حیزبەکەى ببەستێت. . لە پاش کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژى ئەو حیزبە لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکرد: "لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسیدا جەخت لەوە كراوەتەوە، پێش كۆتایی ئەمساڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆنگرەی خۆى دەبەستێت". . وتەبێژى یەکێتى لەبارەى کاتى کۆنگرەکەوە وتى، ڕۆژى بەستنى کۆنگرەى یەکێتى دیارینەکراوە، بەڵام قسە لەسەر ئەوە کراوە کە دەبێت، پێش کۆتایی ئەمساڵ کۆنگرە بەسترابێت. . لەتیف شێخ عومەر ئاماژەى بەوەشکرد: "ئامانج لەبەستنی كۆنگرە دوو ئەركە، یەكێكیان پێداچوونەوەی سیاسییەكان و داڕشتنی سیاسەت و پەیڕەو و پرۆگرامێكی نوێیە ئەوی دیکەشیان هەڵبژاردنی سەركردایەتییە". . یەکێتى نیشتیمانی کوردستان لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لە ساڵی 1975، سێ کۆنگرەی بەستووە و لە 1ی حوزەیرانی 2010یش کۆتا کۆنگرەی خۆی بەست، کە کۆنگرەی سێیەمی ئەو حیزبە بوو، لە کۆنگرەکەدا بڕیاردرا مانگی 10ی 2013 کۆنگرەی چوارەم ببەستن، بەڵام یەکێتی نەیتوانی لەو وادەیەدا کۆنگرە ببەستێت و دواتر بە پلنیۆمێک وادەی کۆنگرەی بۆ شەش مانگ دواخست. . .