گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەبارەت بە هونەری ئێستا چی دەڵێت؟

ڕەوا جەمال بەنیازە بۆ جەژن کلیپێکی نوێ بڵاوبکاتەوە

2019.07.29 - 17:35
ڕەوا جەمال بەنیازە بۆ جەژن کلیپێکی نوێ بڵاوبکاتەوە
ناس کورد- هونەرمەند، ڕەوا جەمال ناسراو بە "دکتۆر ڕەوا" سەرقاڵی تۆمارکردنی ڤیدیۆ کلیپێکە بۆ یەکێک لە گۆرانییەکانی، بەنیازیشە بۆ جەژن بڵاوی بکاتەوە و ڕەخنەش لە حاڵی هونەر دەگرێت لە ئێستادا. . هونەرمەند ڕەوا جەمال، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕاگەیاندووە: "لەئیستادا سەرقاڵی ئەوەین یەک لە تراکەکانی ناو ئەلبومی 'بۆ کوێ بڕۆم' کاری ڤیدیۆکلیپی بۆ بکەین و هەوڵدەین بۆ جەژن بڵاو بکرێتەوە". . سەبارەت بە ئەلبوومی "بۆ کوێ بڕۆم" ڕەوا جەمال ئاماژەی بەوەکردووە، ئەلبومەکە 33 هەزار دۆلاری تێچووە و سەرجەم تێچووەکەشی لەسەر ئەستۆی خۆی بووە، هەر خۆی سپۆنسەری سەرجەم کارەکانی خۆیەتی، هەر بۆیە توشی کەمترین ئاستەنگ دەبێتەوە لە کارەکانیدا. . ئەو هونەرمەندە کە کە هاوکات پزیشکی ددانیشە، سەبارەت بە ئەنجامدانی دوێت لەگەڵ هونەرمەندی دیکەدا دەڵێت: "حەزناکەم دوێت لەگەڵ کەسبکەم، بەڵام گەر هەشبێت خاوەن کەسایەتییەکی بەرزبێت لەناو کۆمەڵگادا، هەروەها دەبێت دەنگ و هەستی لەمن نیزک بێت". . ڕەوا جەمال بۆچوونی خۆی لەسەر ئاستی هونەر و گۆرانی لە ئێستادا لە هەرێم دەربڕیوە و باسی لەوەکردووە، ڕازی نییە لە حاڵی ئیستای هونەر، لەبارەى هۆکارى ئەو ڕازی نەبوونیشی دەڵێت: "چونکە ئەو هونەرەى ئێستا هونەرێکی سواوی و بازاڕیە، هەرچەندە لە دونیادا جۆرەکانی هونەر زۆرن، بەڵام پێویستە لەسەر لایەنی پەیوەندیدار و کەناڵەکان، پۆلێنی کلیپ و کارە هونەرییەکان بکەن". . ڕەوا جەمال لە ساڵى 1982 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ئێستاش هەر لە سلێمانی نیشتەجێیە، لە ساڵی 2008وە بە وتنەوەی گۆرانییەکانی هونەرمەندانی کۆچکردوو هاتە ناو دونیای هونەرەوە. . ناوبراو تا ئیستا پێنج کۆنسێرتی ئەنجامداوە، چواریان بۆ هاوکاری توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا، نەخۆشخانەی تالاسیما و هەروەها منداڵانی بێ سەرپەرشت بوو، کۆنسێرتەکەی دیکەشی بۆ ساڵیادی دامەزرانی شاری سلێمانی بووە.   https://www.facebook.com/Rawa.Jamal.Abdul/videos/398320110725239/?v=398320110725239 . .