گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ پشتگیریکردن و ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ خوێندکاران

وەزیری خوێندنی باڵا پێشنیازى دامەزراندنى سندوقى قەرزى خوێندکاران دەکات

2019.07.29 - 17:12
وەزیری خوێندنی باڵا پێشنیازى دامەزراندنى سندوقى قەرزى خوێندکاران دەکات
ناس کورد- وەزیری خوێندنی باڵا وەک بەشێک لە کارنامەى کارکردنى بۆ چوار ساڵی داهاتوو، پێشنیازى دامەزراندنى سندوقى قەرزى خوێندکاران دەکات و ڕاشیگەیاندووە، ئامانج لە دامەزراندنى ئەو سندوقە، هاوکارى و پشتیوانى خوێندکاران و ڕەخساندنى دەرفەتى زیاترە بۆیان. . بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەمڕۆ دووشەممە 29ی تەموزی 2019 ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە میانی کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ تایبەتەکانى کوردستان، پێشنیازی کردووە، سندوقی قەرزی خوێندکاران دابمەزرێندرێت. . وەزیری خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئامانج لە دامەزراندنى ئەو سندوقە، هاوکارى و پشتیوانیکردنى خوێندکاران و قوتابیانە بۆ ڕەخساندنى دەرفەتى زیاتر بۆیان". . ڕوونیشی كردووەتەوە، ‌ئەو سندوقە بە بەشدارى حکومەت و کەرتى تایبەت لەنێویشیاندا زانکۆ تایبەتەکان و هەموو ئەو کەس و لایەنانەى هاوکار دەبن پێکدێت، لەڕێگەى ئەنجومەنێکیشەوە کارەکانى ڕاییدەکرێن. . ئارام محەمد قادر جەختیشیکردووەتەوە، لە داهاتودا ڕێگای گونجاو بۆ کارەکانى ئەو سندوقە لەڕووى کارگێڕى و دارایى ئامادە دەکرێت، کە لە چوارچێوەی پرۆسەیەکى تەواو شەفاف و زەماناتى حکومییەوە کارەکانى بەڕێوە دەبردرێن. . .