گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پڕۆژە یاسایەک بۆدانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران ئامادەکراوە

2019.07.29 - 10:51
پڕۆژە یاسایەک بۆدانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران ئامادەکراوە
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح پڕۆژیاسایەک بۆ دانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران ئامادەکراوە و بڕیارە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی یاسادانان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت. . عەباس فەتاح، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند:"  فراکسیۆنەکەیان لە پەرلەمان پرۆژە یاسایەکی ئامادە کردووە بۆ بەیاساییکردنی پاشەکەوتی مووچە ی فەرمانبەران." . عەباس فەتاح وتی بڕیارە لە دەستپێکی وەرزی نوێی پەرلەمان لە مانگی ئەیلولی داهاتوو پڕۆژەکە پێشکش بکرێت و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت. . ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی یەکێتی وتیشی: ئامانجی پڕۆژەیاساکە ئەوەیە، ئەو پاشەکەوتەی کە حکومەت بە هۆی قەیرانی داراییەوە بڕیاری لە سەردابوو بکرێتە مادەیەکی یاسایی حکومەتی پێوە پابەند بکرێت. . لە سەرەتای ساڵی 2016 حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری پاشەکەوتکردنی بەشێک لە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانیدا تا سەرەتای ئەمساڵ بەردەوام بوو، تا ئێستاش حکومەت هیچ وادەیەکی بۆ دانەوەی ئەو مووچە پاشەکەوتکراوانە دیاریی نەکردووە. .