گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاوی بەنداوی دووکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجێک بە تەواوی دەگیرێتەوە

2019.07.29 - 09:04
ئاوی بەنداوی دووکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجێک بە تەواوی دەگیرێتەوە
ناس کورد بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجێک لە زێی دووکان، ئاوی بەنداوەکە بەتەواوی دەگیرێتەوە و ژمارەیەک گەڕەکی شاری سلێمانی بێ ئاو دەبن. . لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند ئەمڕۆ دووشەممە 29ی تەمموزی 2019 بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجێکی خنکاو ئاوی بەنداوەکە دەگیرێتەوە. . بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە ژمارەیەک لە گەڕەکەکانی سلێمانی لە ناوچەی قڕگە و قەزاو ناحیەکانی شۆڕش، تەکیە، بازیان و پیرەمەگروون بێ ئاو دەبن. . ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوو هاوڵاتی لە یەک ڕۆژدا لە زێی دوکان خنکان تا ئێستا یەکێک لە تەرمەکان نەدۆزراوەتەوە. . هەرچەندە بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو هاوڵاتیە ڕێژەی بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکە کەمکرایەوە بەڵام تیمەکان نەیانتوانیوە تەرمەکە بدۆزنەوە. . بڕیارە ئەمڕۆ هەڵمەتێکی فراوان بە هاوکاری هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و بەرگری فریاکەوتن بۆ دۆزینەوەی ئەو تەرمە لە زێی دوکان ئەنجام بدرێت .