گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق بەشى پێداویستى ناوخۆیی گەنمى بەرهەم هێناوە

2019.07.28 - 21:35
عێراق بەشى پێداویستى ناوخۆیی گەنمى بەرهەم هێناوە

ناس کورد-

وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق ئاشکراى کردووە، لە بەرهەمهێنانى گەنمدا گەیشتوونەتە ئاستى داواکارییەکان، بەجۆرێک نزیکەى پێنج ملیۆن تۆن گەنم بەرهەم هاتووە لەمساڵدا.

. 

 

ساڵح حوسنى، وەزیرى کشتوکاڵى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە: "ئاستى پێداویستى ناوخۆیی لە گەنم بەدەستهاتووە لەم وەرزەدا، بڕى چوار ملیۆن و 750 هەزار تۆن گەنم بەرهەم هێنداوە لە عێراق، ئەوەش لە ئەنجامى هەوڵەکانى حکومەت و دابینکردنى پێداویستییەکان بوو بۆ جوتیاران وپاڵپشتى بەردەوامییان".

.

وەزیرى کشتوکاڵى عێراق ڕاشیگەیاندووە، لەو ڕێژەیەش 250 هەزار تۆنى لە جۆرى گەنمى پلە یەکە، دووپاتیشی کردەوە حکومەتى عێراق لە پلانەکانى بەردەوام دەبێت بۆ پاڵپشتى کردنى جوتیاران و پێدانى تۆو و مادەى مێرو کوژ و پێداویستییەکانى دیکەى جوتیاران.

.

 

بوونى ئەو ڕێژە زۆرەى بەرهەمى گەنم لە عێراق لەکاتێکدایە، هەزاران دۆنم زەوى چێندراو بە گەنم و جۆ لە ناوەڕاست و خوارى عێراق و چەند ناوچەیەکى هەرێمیش ئاگریان گرت و سوتان.

.

.