گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مه‌رزیه‌ هاشمى كێیه‌..؟

حكومه‌تى ئێران ئامادەیى پیشاندا مه‌رزیه‌ هاشمى بۆ چاوپێكه‌وتنى وه‌زیرى دەرەوەى ئەمریکا بنێرێت

2019.07.28 - 15:26
حكومه‌تى ئێران ئامادەیى پیشاندا مه‌رزیه‌ هاشمى بۆ چاوپێكه‌وتنى وه‌زیرى دەرەوەى ئەمریکا بنێرێت
ناس کورد- حكومه‌تى ئێران ڕایگه‌یاند، هیچ گرفتێكى له‌داواكارییه‌كه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا نییه‌ و ئاماده‌ن مه‌رزییه‌ هاشمى میدیاكارى وڵاته‌كه‌یان بۆ چاوپێكه‌وتنى بنێرن. . ئه‌مڕۆ  (یه‌كشه‌ممه‌، 28ى ته‌موزى 2019، عه‌لى ڕە‌بیعى وته‌بێژى حكومه‌تى ئێران له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژەى بەوە کرد، تاران ئاماده‌یه‌ مه‌رزییه‌ هاشمى بۆ چاوپێكه‌وتنى مایك پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، بنێرێت. . وته‌بێژه‌كه‌ى حكومه‌ت روونیکردەوە‌، مایك پۆمپیۆ داواى ئه‌نجامدانى چاوپێكه‌وتنى ڕۆژنامه‌وانى له‌گه‌ڵ میدیاكانى ئێراندا كردوه‌ هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ زه‌ریف له‌وڵاته‌كەیدا ئه‌نجامیده‌دات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێرانیش هیچ گرفتێكى نییه‌ و ده‌توانن مه‌رزییه‌ هاشمى، خاتوونه‌ ڕۆژنامه‌نوسى وڵاته‌كه‌یان بۆ ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ بنێرن بۆ ئەمریکا. . هه‌فته‌ى ڕابردوو، مایك پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئاماده‌یى خۆی پیشاندا گه‌ر پێویست بكات بچێته‌ ئێران و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكەکە‌یدا گفتوگۆ  بكات و گه‌لى ئێرانیش له‌ ڕە‌فتارى خراپى به‌رپرسه‌كانیان ئاگادار بكاته‌وه‌ كه‌چۆن زیانیان پێده‌گەیە‌نن. .   مه‌رزییه‌ هاشمى كێیه‌؟ . - ناوى میلانى فرانكلینه‌ و ساڵى 1959 لە ئه‌مریكا له‌دایك بووه‌ و خێزانه‌كه‌شى له‌ڕە‌شپێسته‌كانى ئه‌فریقایه‌ و ساڵى 1979 و دواى سه‌رهه‌ڵدانى شۆِرشى ئیسلامى، بووه‌ته‌ موسڵمان. .   - له‌ساڵى 2008 ەوە له‌ئێران ده‌ژی و له‌كه‌ناڵى پرس تیڤى ئێرانى، کار ده‌كات. . - له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا‌ به‌مه‌به‌ستى سه‌ردانى كه‌سوكاره‌كه‌ى گه‌شتێكى ئه‌مریكاى کرد، به‌ڵام بۆ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێك ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و  ڕووبه‌ڕووى ئازارى ده‌روونى کرایەوە. .