گه‌ڕان

Shadow Shadow

(پ. ک. ک) و تیرۆر و ....

2019.07.27 - 20:44

  بیروڕا- عەلى عەونى   من پێمخۆشبوو دیپلۆماتەکەی تورک لە ھەولێر تیرۆر نەکرابا. پێمخۆشبوو ئەگەر ھەر تیرۆر کرا کاری (پ. ک. ک) نەبایە. . پێمخۆشبوو ئەگەر بڕیارە (پ. ک. ک) بەرپرس و کاربەدەستی تورک بکوژێت، با لە ناو شارە تورکییەکان (تورک نشین) بیانکوژێت. . (پ. ک. ک) بە داخەوە کوڕ و کچی کوردی لە خۆی کۆ کردووە. کوردستانییەکان شەڕی خۆیان پیاوانە و ئازایانە کردووە، نەک بە ئاکار و شێوازی داگیرکەرانی کوردستان. . (پ. ک. ک) لێناگەڕێت لە باکور و رۆژاوای کوردستان ھیچ ھێزیکی کوردستانی بکەوێتە سەر پێ. . خودی(پ. ک. ک) بە کرداری تیرۆریستی وای کردووە کە بڵێن ھەموو کوردیک (پ. ک. ک) یە و  ھەموو(پ. ک. ک)  تیرۆریستە، کەواتە ھەموو کوردێک تیرۆریستە. . (پ. ک. ک) لە ھەولێر تورکێکی کوشت، بەڵام ئەوەی راستی بێت ھەولێر و حکومەتی کوردستانی کردە ئامانج. . ئەگەر کامێرا و چاودێریی ورد نەبوایە، لەشکری سایبێریی فشە رۆشنبیرەکانى قەڵەمفڕۆش بە تەمابوون کێشەکە بە لاڕێدا ببەن و زۆر بەیت و بالۆرەیان ھۆنییەوە کە ئەمە سیناریۆیە و فلیمە و رۆمانە. . ئاگایان لەوە نەبوو کە راستی ھەر ئاشکرا دەبێت.ئەو کەس و کەسانەش کە بە ناوی بەندە پەیجیان دروست کردووە بە خەڵکدا دەڕشێنەوە ھەر لەو قوماشەن و ئەم کارەیان جۆرێکە لە تیرۆری ئەلیکترۆنی و وەک ئەم تیرۆریستانە دەکەونە داوی عەدالەت. .