گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر لە 43 هەزار هاوڵاتى عێراق و هەرێمى کوردستان بۆ بەجێهێنانى حەج گەیشتوونەتە وڵاتى سعودیە

2019.07.27 - 18:59
زیاتر لە 43 هەزار هاوڵاتى عێراق و هەرێمى کوردستان بۆ بەجێهێنانى حەج گەیشتوونەتە وڵاتى سعودیە
ناس کورد- لە رێوڕەسمى بەجێهێنانى حەجى ئەمساڵدا، 50 هەزار هاووڵاتى عێراق و هەرێمى کوردستان بەشدارى دەکەن و ژمارەیەکى کەمى زیارەتکارانى حەجى ئەمساڵ هێشتا نەگەیشتونەتە وڵاتى سعودیە. . حسین کینانی، وتەبێژی دەستەی حەج و عومرەی عێراق،ڕایگەیاند" لە کۆی  50 هەزار زیارەتکاری حەج لە هاوڵاتیانی عێراق، تائێستا 43 هەزار و 820 زیارەتکار گەیشتونەتە وڵاتی سعودیە". . وتیشی،  23هەزار و  844 زیارەتکار لە ڕێگەی دەروازی سنوری عەرعەرەوە چونەتە وڵاتی سعودیە،19هەزار و  972 زیارەتکاریش لە ڕێگەی فرۆکەخانەکانی عێراقەوە گەیشتونەتە ئەو وڵاتە. .   کینانى روونیکردەوە،  هەموو زیارەتکەرانی حەج لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانەوە  گەشتەکانیان ئەنجامداوە. . پێشتر  نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاندبوو،  ژمارەی زیارەتکارانی حەجى ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان حەوت هەزار و 330 کەسن، لەکۆی ئەو ژمارەیەش تەنها 188 کەس ماون بگوێزرێنەوە بۆ وڵاتی سعودیە و دوا گەشتیش سبەی (یەکشەممە، 28ى تەموزى 2019)، لە ڕێگەی فرۆکەخانەی سلێمانییەوە ئەنجامدەدرێت. .