کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد لە رێوڕەسمێکدا حازم تهحسین بهگ وهك میری نوێی کوردانی ئێزیدی لە پەرستگای لالش دەستبەکاربوو. . ئەمڕۆ شەممە 27ی تەمموزی 2019، لە پەرستگای لالشی ئێزیدییەکان مەراسیمێکی فراوان تایبەت بە دەستبەکاربوونی میری نوێ بەڕێوەچوو. . حازم تەحسین بەگ، دوای وەرگرتنی ئهم پۆسته، دەبێتە شوێنگرەوەی میری كۆچكردوو میر تهحسین بهگی باوكی. . میری ئێزدیان کاروباری زیاتر له ملیۆنێک کوردی ئێزیدی لە جیهاندا بەڕێوەدەبات. . حازم تەحسین سەعید عەلى، کوڕی میری پێشووی ئێزیدیان لەساڵی 1963 لە باعەدرێ لەدایکبووە، لە ساڵی 1989ەوە بریکاری میری كۆچكردوو، میر تهحسین بهگی باوکی بووە. .