گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگای باڵای ئەمریکا رەزامەندی لەسەر دروستکردنی  دیواری سەر سنووری مەکسیک نیشاندا

2019.07.27 - 11:22
دادگای باڵای ئەمریکا رەزامەندی لەسەر دروستکردنی  دیواری سەر سنووری مەکسیک نیشاندا
ناس کورد دادگای باڵای ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌ به‌كارهێنانی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار له‌ بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا بۆ دروستكردنی دیوار له‌ سه‌ر سنووری مه‌كسیك. . بڕیارەکەی دادگای بالای ئەمریکا لەسەر داوای دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەو وڵاتە بۆ بەکارهێنانی بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەرکراوە. . بەپێی میدیاکانی ئەمریکا دادگای باڵا به‌ پێنج ده‌نگ له‌ به‌رامبه‌ر چوار ده‌نگی دژدا بڕیاره‌كه‌ی دادوه‌ری فیدڕاڵی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای هه‌ڵوه‌شانده‌وەتەر‌ كه‌ رێگه‌ی ده‌گرت له‌ به‌كارهێنانی بڕی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار له‌ بوودجه‌ی پنتاگۆن بۆ دروستكردنی دیوار له‌ سه‌ر سنووری مه‌كسیك. . له‌وباره‌‌وه‌ تڕه‌مپ له‌ تویتێكدا بڕیاره‌كه‌ی دادگای به‌ سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زن بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوور و سه‌روه‌ری یاسا له‌ قه‌ڵه‌م دا. .