گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باسی پلانی لەناوبردنی پەکەکە دەکات لەگەڵ عێراق و ئێران

ئەردۆگان: هەتا پەکەکە بمێنێت هێرشی هاوشێوەی هەولێر بەردەوامدەبێت

2019.07.26 - 16:38
ئەردۆگان: هەتا پەکەکە بمێنێت هێرشی هاوشێوەی هەولێر بەردەوامدەبێت
ناس کورد- سەرۆک کۆماری تورکیا لە نوێترین پەیامی لەبارەی هێرشەکەی شاری هەولێر کە تێیدا کارمەندێکی تورک کوژرا ڕایگەیاند: ئەگەر پەکەکە لە ناو نەبەن ئەو هێرشانە بەردەوامییان دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ عێراق و ئێرانیدا لە پەیوەندیدان. . ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، لە  كۆبوونه‌وەیەکی فراوانی سه‌رۆك لقی پارێزگاكانی پارته‌كه‌ی ڕایگەیاند: "ئه‌و هێرشه‌ی كرایه‌ سه‌ر كارمه‌ندی كۆنسوڵخانه‌كه‌ی هه‌ولێر‌مان پشتڕاستی ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان چه‌نده‌ كاریگه‌ره‌." . ئەردوگان وتی: "ته‌واوی ئه‌و تیرۆریستانه‌مان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ كارمه‌نده‌كه‌مانیان شه‌هید كرد، به‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتووش ئه‌وانی دیكه‌شمان له‌ لانه‌كانیاندا له‌ناوبرد." . سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەشكردووە، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه‌ له‌ باكووری عێراق به‌ ته‌واوی له‌ناونه‌به‌ن، ئه‌و جۆره‌ هێرشانه‌ له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان درێژه‌یان ده‌بێت. . ئەردۆگان باسی لەوەکرد لەسەر ئۆپراسیۆنەکانی ڕووبەڕووبونەوەی پەکەکە، له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی عێراق و ئێران پەیوەندیدان. . ئەردۆگان جارێکی تر جەختی لەوەکردەوە، ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ پەکەکە له‌ هێڵی سنوور له‌ بری چیا سه‌خته‌كان له‌ودیوی سنووره‌كانه‌وه‌ له‌ ده‌شتی ته‌ختدا رووبه‌ڕوویان ببنه‌وه‌ و هێڵێكی ئه‌منیی دروست بكه‌ن كه‌ رێگریان لێ بكات، وتی: "ئەگەر لەو ئامانجە سەربکەون ئه‌وا بابه‌تێك نامێنێت به‌ ناوی 'قه‌ندیل'. " . سه‌ركۆماری توركیا  باسی لەوەشكردووە، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گفتوگۆكان درێژه‌یان هه‌یه‌ له‌باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌ سنووری سووریا به‌ قوڵایی 35 كم كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی توركیادا بێت. . لە چەند هەفتەی ڕابردوودا کوژرانی دیار غەریب،  ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە و هاوکات کوژرانی، جێگری کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر، ناکۆکییەکانی تورکیا و پەکەکەی بەتەواوی قوڵکردووە و هەردوولا یەکتر تۆمەتبار دەکەن بە کوشتنی بەرپرسەکانی یەکتر، هەر بۆیە تورکیا هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ لەناوبردنی پەکەکە لە قەندیل.