گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن

2019.07.26 - 11:16
کەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن
ناس کورد- کەشناسى هەرێم پێشبینییەکانى کەشوهەواى بڵاوکردووە، بۆ ئەمڕۆ لە پارێزگاکانى هەولێر و کەرکوک بەرزترین پلەى گەرما لەسەروى 40 پلە دەبێت، لە پارێزگاى سلێمانی و دهۆکیش بەرزترین پلەى گەرما 39 پلە دەبێت، سبەى شەممە پلەکانى گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە. . بەڕێوەبەرایەتى گشتى بومەلەرزەزانى و کەشناسى هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا پێشبینى کردووە، بەرزترین پلەى گەرما لە پارێزگاى کەرکوک تۆمار بکرێت کە 43 پلە دەبێت، لە هەولێریش بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینى کراو 41 پلە دەبێت و لە پارێزگاى سلێمانى و دهۆکیش 39 پلە دەبێت. . بۆ سبەى شەممە، پلەکانى گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن بەجۆرێک، سەرجەم پارێزگاکانى هەرێم بەرزترین پلەکانى گەرمایان لەسەروى 40 پلەوە دەبێت و بەرزترین پلەش لە پارێزگاى کەرکوک تۆمار دەکرێت کە 45 پلە دەبێت. . پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم: