گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتی عێراق پارەی مووچەی مانگى حەوتى فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕەوانەکردووە [بەڵگە]

2019.07.26 - 10:01
حکومەتی عێراق پارەی مووچەی مانگى حەوتى فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕەوانەکردووە [بەڵگە]
ناس کورد- بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق، کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە،  حکومەتی عێراق بڕی 453 ملیار دیناری ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە، ئەوەش وەک پارەى مووچەی فەرمانبەرانی هەڕێم. . نوسراوەکە لە 23ى تەموزی، 2019، لە لایەن  جێگری بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری وەزارتی دارایی عێراقەوە واژووکراوە، ئاماژە بەوەشکراوە، کە ئەو بڕە پارەیە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لقی بانکی ناوەندی عێراق لە هەولێر. . وەک لە نوسراوەکەدا هاتووە، ئەو بڕە پارەى کە عێراق ناردوویەتى، بە مەبەستی پێدانی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە، ئەوەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا حکومەتى هەرێم مووچەى مانگى چوار دابەشدەکات. .