گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند گولە هاوەنێک ئاڕاستەى گوندێکى نزیک کەرکوک کرا

2019.07.26 - 08:44
چەند گولە هاوەنێک ئاڕاستەى گوندێکى نزیک کەرکوک کرا
ناس  کورد- ئەمڕۆ هەینى چەند گولە هاوەنێک ئاڕاستەی گوندی تۆبزاوا لە نزیک پارێزگای کەرکوک کراوە، تا ئێستا نازاندرێت لە کوێوە و لەلایەن کێوە ئاڕاستە کراوە. . چەند سەرچاوەیەک بە میدیا عێراقییەکانیان ڕاگەیاندووە، ئەمرۆ هەینی، چەند گولە هاوەنێک ئاڕاستەی گوندی توبزاوا کراوە لە پارێزگای کەرکوک. . ئاماژە بەوەشکراوە، هێرشەکە زیانی مادی هەبووە، بەڵام  تائێستا نازاندرێت ئاخۆ زیانی گیانی  لێکەوتووەتەوە یاخود نا. . لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکانى ناوچەکە، گوندەکەیان گەمارۆ داوە، لێکۆڵێنەوەکان دەستیان پێکردووە. . ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ پێنجشەممە، بەهۆى تێکچونى بارودۆخى ئەمنى ناوچەکە و شەڕوپێکدادانى نێوان داعش و هێزە ئەمنییەکانى ناوچەکە، لە سنورى داقوق 11 کەس گیانیان لەدەستدا کە نۆ کەسیان ئەندامى یەک خێزان بوون. . .