گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میدیاكانى توركیا:  دوو پلانداڕێژه‌رى كوشتنى دیپلۆماتكاره‌كه‌ى هەولێر كوژران

2019.07.25 - 17:21
میدیاكانى توركیا:  دوو پلانداڕێژه‌رى كوشتنى دیپلۆماتكاره‌كه‌ى هەولێر كوژران
ناس کورد- میدیاكانى توركیا بڵاویان كرده‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منیى و سیخوڕییه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ توانیویانه‌ دوو كه‌س له‌پلانداڕیژه‌رى كوشتنى دیپلۆماته‌ توركه‌كه‌ كه‌ له‌نێو شارى هه‌ولێردا كوژرا، له‌ناوچه‌یەکى پارێزگاى دهۆک بكوژن.   . ئه‌وه‌شیان ڕوونكردووه‌ته‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى توركیا توانیویانه‌ ئۆتۆمبیلى ئه‌و دوو كه‌سه‌ به‌ئامانج بگرن و دواتریش به‌شێوه‌یه‌ى جیاجیا له‌یه‌كتر هێرش بكه‌نه‌ سه‌ریان و بیانكوژن. .   میدیا ناوخۆییه‌كانى توركیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، كه‌سیى یه‌كه‌م ڕۆژى 18 ى ئه‌م مانگه‌ چاودێرى كراوه‌ له‌نزیك پارێزگاى دهۆك و شوێنه‌كه‌شى دیاریكراوه‌، كه‌سى دووه‌میشیان دواى نزیك هه‌فته‌یه‌ك له‌ناوچه‌ى باتۆفاى هه‌مان پارێزگا شوێنه‌كه‌ى دیاریكراوه‌ و دواتر به‌ئامانج گیراوه‌ و كوژراوه‌.   . میدیاكانى توركیا هیچ زانیارییه‌كان له‌باره‌ى ناسنامه‌ و ئینتمیاى ئه‌و دوو كه‌سه‌ ئاشكرا نه‌كردووه‌ و ته‌نها ئه‌وه‌یان دركاندووه‌، پرۆسه‌ى سه‌ربازییه‌كان بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ به‌رده‌وامن. . 17 ى ئه‌م مانگه‌ له‌ڕیستۆرانتى هۆقه‌بازى شارى هه‌ولێر، ته‌قه‌ له‌ دیپلۆماتكارێكى تورك كرا و دواتر گیانى له‌ده‌ستدا، چه‌ند ڕۆژێك دواى ڕوداوه‌كه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى هه‌ولێر به‌تۆمه‌تى تێوه‌ گلان له‌و ڕوداوه‌ دوو كه‌سیان ده‌ستگیر كرد. .