گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەکەکە هەڵوێستی خۆی لەسەر کوژراوەکەی هەولێر ڕاگەیاند

2019.07.24 - 18:44
پەکەکە هەڵوێستی خۆی لەسەر کوژراوەکەی هەولێر ڕاگەیاند
پارتی کرێکارانی کوردستان، پەکەکە هەڵوێستی خۆی لەسەر کوژرانی کارمەندە تورکەکەی شاری هەوڵیر ڕاگەیاند. . فەرماندەیەکی سەربازی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە، ڕایگەیاند: ئەو کارمەندەی تورکیا لە هەولێر کوژرا بەرپرسی دەزگای هەواڵگری تورکیا، میت، بووە نەک دیبلۆماتکار. . باهۆز ئەرداڵ، ئەندامى فەرماندەیى بڕیارگەى ناوەندیى پاراستنى گەل لە چاوپێکەوتنێکدا هەڵوێستی پەکەکە لە سەر کوژرانی ئەو کارمەندەی تورکیا دەخاتەڕوو. . ئەرداڵ ڕایگەیاندووە، ئەوەی لە هەولێر کوژرا، دیبلۆماتکار نەبووە و ئەندامی میت بووە و بەرپرسی هەموو چالاکیەکانی میت بووە دژی پەکەکە لە باشووری کوردستان. . لە چاوپێکەوتنەکەدا لەگەڵ ستێرک تی ڤی کە میدیاکەی نزیک لە پەکەکەیە، باهۆز ئەرداڵ ئەوەی ئاشکرا کردووە کارمەندەکەی میت بکوژی دیار غەریب فەرماندەی دیاری ناو پەکەکە بووە. . هەروەها جەخت لەوەدەکاتەوە، کارمەندەکەی میت لە لایەن پەکەکەوە نەکوژراوە بەڵام دەستخۆشی لە بکوژەکە دەکات و دەڵێت: ماڵی ئاوەدان بێت و لەشی ساغ بێت. . پێشتریش ئاژانسی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرای کردبوو، عوسمان کۆسێ کارمەندە کورژاوەکەی تورکیا لە هەولێر، ئەندامی میت بووە و دیبلۆماتکار نەبووە.