گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەمی ناوخۆ پێویستییەکان پڕ دەکاتەوە

هاوردەکردنی مریشک بۆ سلێمانی قەدەغەکرا

2019.07.24 - 17:21
هاوردەکردنی مریشک بۆ سلێمانی قەدەغەکرا
ناس کورد   بۆ پاڵپشتی كردنی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان و دابینكردنی پێداویستی ناوخۆ، قائیمامییەتی سلێمانی بڕیاردا هاورده‌كردنی مریشك قه‌ده‌غه‌ بکات.   بەپێی ڕاگەیەندراوێکی قائیمقامییەتی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی تەمموزی 2019، کۆبوونەوەیەک لە نێوان بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکانی ناو شاری سلێمانی ئەنجامدراوە و تێیدا بڕیار دراوە ڕێگە بەهاوردەکردنی مریشکی بۆ ناو سلێمانی نەدرێت.   بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، رزگار حه‌مەد، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی رایگه‌یاندووە، به‌هۆی زیادبوون و پڕكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كان به‌به‌رهه‌می ناوخۆیی مریشك، ‌لیژنه‌ی دیاریكردنی به‌روبومی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ر بڕیاریداوه‌ به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی مریشك بۆ شاری سلێمانی.   ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیاره‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای پاڵپشتی كردنی به‌رهه‌می ناوخۆ و ساغكردنه‌وه‌ی مریشكی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی شاری سلێمانی دراوه‌.