گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژنامەنوسێک پڕۆژەیەکی هێڵی ئاسنی ئاشکرا دەکات کە عێراق و ئیسرائیل پێکەوە دەبەستێتەوە

2019.07.23 - 19:47
ڕۆژنامەنوسێک پڕۆژەیەکی هێڵی ئاسنی ئاشکرا دەکات کە عێراق و ئیسرائیل پێکەوە دەبەستێتەوە
ناس کورد- لیندا منوحین، ڕۆژنامەنوسی ئیسرائیلی پڕۆژەیەکی ئاشکراکردووە کە وڵاتانی خەلیج و عێراق لەڕێگەى هێڵی ئاسنەوە دەبەستێتەوە بە ئیسرائیل. ڕۆژنامەنوسیەکە ئەمڕۆ سێشەممە، 23ی تەموزی 2019، وێنەیەکی خۆی لە فەیسبوک بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتى، "کەمێک پێش ئێستا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و هاوڕێم یوناتن جونین لە تەنیش پڕۆژەیەکی هێڵی ئاسن کە ئیسرائیل و خەلیج و دواتریش عێراق بە یەکەوە دەبەستێتەوە." دەشڵێت، "ئەو پڕۆژەیە هاتوچۆی بازرگانی چالاک دەکات و سودی بۆ هەمو گەلانی ناوچەکە دەبێت."