گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو کەسەى لە هەولێر نیشانەى لە داعش گرتەوە بووە سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا

2019.07.23 - 14:55
ئەو کەسەى لە هەولێر نیشانەى لە داعش گرتەوە بووە سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا
  ناس کورد-   پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بۆرس جۆنسۆنی وەک سەرۆکی نوێی پارتەکە هەڵبژارد و ناوبراو دەبێتە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا. . ئەمڕۆ (سێشەممە، 23ی تەموزی 2019) پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، کە پارتێکی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتەیە، بۆرس جۆنسۆنی وەک سەرۆکی نوێی پارتەکە هەڵبژارد و جۆنسۆن دەبێتە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا. . لە یەکەم لێدوانیدا دوای دەستبەکاربوونی جۆنسۆن، جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، پڕۆسەی برێکزێت تەواو دەکەن و خەونی بەریتانییەکان بەدیدەهێنن، هەروەها پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەکەن. . بۆریس جۆنسن ساڵی 2015  سەردانی هەولێری کرد و بە چەکێکی دەستی پێشمەرگە نیشانەی لە داعش گرت، کە ئەوکات سەرۆکی شارەوانی لەندەن بوو. . سەرۆکى نوێى پارتى پارێزگارانى بەریتانیا ناوى تەواوى ئەلیکساندەر بۆریس دی جۆنسۆنە، لە دایکبووی 19ی حوزەیرانی 1964ە و لە 2001 بۆ 2008 ئەندامی پەرلەمان بووە لەناوچەی ھێنلی، لە 2004 وەزیری سێبەری ھونەر بووە و لە ساڵی 2004  بۆ  2016 بووەتە دووەمین سەرۆکی شارەوانی لەندەن، هەروەها  لە ساڵی 2016ەوە وەزیری دەوڵەتە بۆ کاروباری دەرەوە. .