گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ڕیاڵ مەدرید گەڕایەوە کێبڕکێی گواستنەوەی نێیمار

2019.07.22 - 19:25
ڕیاڵ مەدرید گەڕایەوە کێبڕکێی گواستنەوەی نێیمار
ناس کورد-   بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت گورزێکی توند لە بەرشەلۆنە بدات و نێیمار بگوازێتەوە ڕیزەکانی، کە بەرشەلۆنەش هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدات. . ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ئاشکرایکردووە، ڕیاڵ مەدرید پلانی داناوە بە گرێبەستێکی نهێنی ئاڵوگۆڕکاری نێیمار بگوازێتەوە ڕیزەکانی. . ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەشكردووە، بەرپرسانی یانە مەدریدییەکە گاریس بەیڵ و بڕی 90 ملیۆن یۆرۆیان ئامادەکردووە بۆ پاریس سانجێرمان لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە ئەستێرە بەڕازیلیەکەیان. . بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی مۆندۆ، ڕیاڵ مەدرید لەئێستادا چاوەڕوانی وەڵامی بەرپرسانی پاریسن و خوازیارن بە داواکەیان ڕازی بن، چونکە دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە دەربازیان بێت لە گاریس بەیڵی یاریزانی یانەکەیان.   .