گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ ئەو پرسە ئەردۆگان سەردانی عێراق دەکات

چاوشئۆغڵۆ: پێویستە عێراق و تورکیا و هەرێم پێکەوە هێرش بکەنە سەر پەکەکە

2019.07.22 - 16:24
چاوشئۆغڵۆ: پێویستە عێراق و تورکیا و هەرێم پێکەوە هێرش بکەنە سەر پەکەکە
ناس کورد- مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، وەزیرى دەرەوەى تورکیا، ئاشکراى دەکات " بۆ کۆتایهێنان بە پەکەکە لە عێراق لە ئەمساڵدا سەرۆک کۆمارى ئەو وڵاتە سەردانی عێراق دەکات" بە پێویستیشیدەزانێت "بەغدا و ئەنقەرە و هەولێر، پێکەوە ئۆپراسیۆن بۆ سەر پەکەکە ئەنجام بدەن". . مەولود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنێکى تورکیا، ڕایگەیاند، کارەکانیان لەگەڵ عێراق درێژەی هەیە بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانیان و گرنگترین کاریش کە پێویستە بکرێت بابەتی ئاسایشە و  پێویستە عێراق لە (پەکەکە) و داعش پاکبکرێتەوە. . وەزیری دەرەوەی تورکیا، روونیکردەوە،  پێشتر لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەسەر ئەو پرسە کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و بۆ کۆتایهێنان بەو بابەتە لە ئەمساڵدا، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆمار سەردانی عێراق دەکات. . مه‌ولود چاوشئۆغڵو، بەپێویستیزانیوە ‌ به‌غدا، هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ئۆپه‌راسیۆن دژى  (په‌كه‌كه)‌ ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌مریكاش ده‌ڵێت هاوکاری پێشكه‌ش ده‌كات، به‌ڵام له‌ بابه‌ته‌كانی هه‌واڵگریی  دیكه‌دا كه‌موكوڕی هه‌یه‌. . جەختیشیکردووەتەوە: "دواین جار شه‌هیدێكماندا، بینیمان كه‌ دوای سلێمانی (په‌كه‌كه)‌ به‌ئاسانی چووه‌ هه‌ولێر‌. له‌به‌رئه‌وه‌ رێوشوێن هه‌یه‌ پێویسته‌ بگیرێنه‌ به‌ر، کە ئەویش ته‌واو پاككردنه‌وه‌ی عێراقه‌ له‌ (په‌كه‌كه)‌''. . چوارشەممەی ڕابردوو لە هێرشێکدا بۆ سەر ڕێستۆرانتێکی شاری هەولێر، جێگری سەرکونسوڵی تورکیا لە هەولێر کوژرا و دواتر دوو تۆمەتبار بە ئەنجامدانی هێرشەکە دەستگیرکران کە هەردووکیان خەڵکی باکوری کوردستانن. .