گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سبەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە ڕەوانە دەکرێت

2019.07.22 - 14:21
سبەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە ڕەوانە دەکرێت
ناس کورد بڕیارە سبەی پشکی ئەم مانگەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە ڕەوانە بکرێت. . ئەمڕۆ دووشەممە 22ی تەمموزی 2019، ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند زانیاری پێدراوە سبەی سێشەممە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەکرێت. . هوشیار عەبدوڵڵا ئەندامی لیژنەی دارایی عێراق لە نوسینێکدا ڕایگەیاندووە دکتۆر فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراق پێی ڕاگەیاندووە هیچ کێشەیەک لە ڕەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا نیە و سبەی ڕەوانە دەکرێت. . ئەو پەرلەمانتارە لەسەر زاری وەزیری دارایی عێراقەوە ڕایگەیاندووە، دواکەوتنی پەیوەندی هیچ گرفتێکەوە نیە بەڵکو وەزارەتی دارایی کە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات چەند ڕۆژێک دەخایەنێت. .