گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی قەزا و ناحییەکان لە عێراق ئەنجامدەدرێت و کوردیش بەشدارى دەکات

2019.07.21 - 16:59
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی قەزا و ناحییەکان لە عێراق ئەنجامدەدرێت و کوردیش بەشدارى دەکات
ناس کورد- شەهرام عەزیز سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق  پرسى هەڵبژاردنی ئەنجومەنی قەزا و ناحییەکانى یەکلاکردەوە و بڕیاریدا ئەو هەڵبژاردنە لە مانگی نیسانی 2020 ئەنجامبدرێت و پارتە کوردییەکانیش بەشدارى تێدا دەکەن. . جەمال کۆچەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند، بەگوێرەى بڕیارەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لە 22ی نیسانی 2020 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی قەزا و ناحیەکان لە عێراق ئەنجام دەدرێت، حزبە کوردییەکانیش بەشداری تێدا دەکەن. . سەبارەت بە چۆنێتی بەشداریکردنی کورد لە هەڵبژاردنەکەدا، ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئاماژەی بەوە کرد، هەڵبژاردنەکە لە شارە کوردییەکان ئەنجام نادرێت، بەڵام لە ناوچە کێشە لەسەرەکان و ئەو شارانەی کوردی تێدایە وەک کەرکوک و موسڵ و دیالە و حەویجە، کورد دەتوانێت بەشدار بێت. . کۆچەر روونیکردەوە،  لایەنە کوردییەکان دەتوانن بە یەک لیستی هاوبەش یاخود بە جیا بەشداری هەڵبژاردنەکە بکەن. . دەربارەى هەمان بابەت، حەسەن کەعەبی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، پێش هەڵبژاردنەکە یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان هەموار دەکرێتەوە. .