گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیس هاووڵاتییەکى دەستگیرکرد کە ئاڵتونى ژنەکەى دزیوە

2019.07.21 - 14:13
پۆلیس هاووڵاتییەکى دەستگیرکرد کە ئاڵتونى ژنەکەى دزیوە
ناس کورد- پۆلیسى دەربەندیخان، هاووڵاتییەکى دەستگیرکرد کە  ئاڵتونى هاوسەرەکەى دزیوە و  لەبەردەم دادوەردا دانى بە تاوانەکەیدا ناوە. . بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، دوای‌ تۆماركردنی‌ سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن ژنێكه‌وه‌ لەبەرامبەر ئەوەی‌ بڕێك ئاڵتونی‌ لێدزرابوو، به‌شی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و لەلێکۆڵینەوەکاندا ده‌ركه‌وت کە هاوسه‌ری‌ ژنەکە دزیویه‌تی. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، رۆژی (18ى تەموزى 2019)و پاش تۆمارکردنی‌ سکاڵاکە، مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخان بەسەرپەرشتی‌ ئەفسەری‌ ئێشکگر لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد، دوای‌ ئەنجامدانی‌ کەشف‌و هێڵكاریی‌ بۆ شوێنی‌ روداوه‌كه‌، لەلێکۆڵینەوەکاندا ده‌ركه‌وت کە ئەو بڕە ئاڵتونە له‌لایه‌ن هاوسه‌ری‌ ژنەکەوە دزراوە. . لە راگەیەندراوەکە روونکراوەتەوە، مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخان توانیان هه‌مان شه‌وی‌ ئەنجامدانی‌ تاوانەکە تۆمەتبارەکە ده‌ستگیر بکەن‌و لەبەردەم دادوەردا دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا نا. . جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە، لەئێستادا تۆمەتبار به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 444 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ به‌نده‌و لەلایەن به‌شی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخانەوە په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌کە بۆ روداوکە کراوەته‌وه‌. .