گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە بەڵگەوە ڕایگشتی یەكیتی لە فەرامۆشكردن و ناعەدالەتی بەرامبەر بادینان ئاشنادەكەم

وتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی هۆشداری بە حزبەکەی دەدات

2019.07.21 - 08:58
وتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی هۆشداری بە حزبەکەی دەدات
ناس کورد- وتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی ڕەخنە لە شێوازی دابەشکردنی بەشە پشکەکانی حزبەکەی بۆ کابینەی نوێ دەگریت و دەڵێت: "بەبەڵگەو داتاوە ڕایگشتی یەكیتی لەو فەرامۆشكردن وناعەدالەتیە ئاشنادەكەم." . لەتیف نێروەیی، وتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە، بەداخەوە بەشێك لە هەڤالانی مەكتەبی سیاسی یەكیتی بەچاوێكی جیاوازو زۆر بچوكەوە مامەڵە لەگەل پشك ومافی كادیرانی بادینان دەكەن. . ئەو بەرپرسەی یەکێتی نیشتیمانی کە خۆی خەڵکی دەڤەری بادینانە ئاماژەی بەوەکردووە، فەرامۆشكردن و ناعەدالەتیەكە بەرامبەر بەبادینان گەیشتووەتە ئاستێك كە نەك هاوسەنگی دەڤەری و شەراكەتی راستەقینەی دەڤەرەكە رەچاوناكرێت، بەڵکو لەهەندێ ئۆرگانی حزبی و دامەزراوە حكومییەكان ڕێژەی بەشداری هەڤاڵانی بادینان 0٪ە. . وتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نوسیویەتی: "وەكو كادیرێكی ئەو دەڤەرە ناتوانم لەمە زیاتر ناخو ویژدانی خۆم ئەشكەنجە بدەم و بێ دەنگی هەڵبژێرم و لە ڕۆژانی داهاتوودا بەبەڵگەو داتاوە ڕایگشتی یەكیتی لەو فەرامۆشكردن وناعەدالەتیە ئاشنادەكەم." . هەروەها جەختیشیکردووەتەوە، پیویستە ئەو راستیەش لەبیرنەکرێت كە بادینان واتە دهوك، نەینەوا و شەنگال،  چەندە گەورەو گرنگ وستراتیجیە، ئەوا كادیرانی ئەو دەڤەرەش ئەوەندە گەورەو خاوەن ئیرادەو پشوو درێژو خۆڕاگرن و شایستەی پشك ومافی خۆیانن." . ئەمە لەکاتێکدایە، لەدوای دیاریکردنی کاندیدەکانی یەکێتی بۆ پۆستەکانی ئەو حزبە لە کابینەی نوێی حکومەتدا، ناڕەزایەتیی مەڵبەندەکانی یەکێتی لە چەند ناوچەیەک سەبارەت بە پەراوێزخستنیان لە پۆستەکاندا درووستبووە، لەوانەش مەڵبەندی بادینان و گەرمیان و چەمچەماڵ. .