گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

هەنگاوەکان بۆ گواستنەوەکە دەستیپێکرد

مێسی داوای گەڕانەوەی نێیمار دەکات

2019.07.20 - 21:11
مێسی داوای گەڕانەوەی نێیمار دەکات
ناس کورد-   بەپێی هەواڵی رۆژنامەکانی ئەوروپا لیۆنێل مێسی ئەستێرەی بەرشەلۆنە داوا گەڕانەوەی نێیمار دەکات بۆ یانەکە و بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکەش هەنگاوەکانی بۆ گەڕانەوەی ئەو یاریزانە دەستپێکردووە . بەپێی وتەی گراهام هانتەر، پسپۆڕی تۆپی پێی ئیسپانی کە لە ڕۆژنامەی سپۆرت بڵاوبووەتەوە ڕایگەیاندووە، مێسی كارگێڕی بەرشەلۆنەی ناچار کردووە نێیمار بگه‌ڕێنێته‌وه‌ ریزه‌كانی یانەکە و داوای لێکردوون ئەستێرە بەڕازیلییەکە بگه‌ڕێننه‌وه‌. . بەپێی وتەی هانتەر، مێسی ده‌یه‌وێ یاریزانێك هاوکاری بکات بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ و پێیوایه‌ نێیمار باشترین یاریزانە بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئەو کارەی لەگەڵدا بکات، بەوپێیەی لە ڕابردوودا پێکەوە ئاستێکی ناوەزەیان پێشکەش دەکرد. . هاوکات ڕۆژنامەکانی پاریس بڵاویانکردووەتەوە، پرۆسەی گفتوگۆی فەرمی لەنێوان بەرپرسانی پاریس و بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی نێیمار دەستیپێکردووە و بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکەش خۆی سەرپەرشتی ئەو پرۆسەیە دەکات. . ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەرشەلۆنە چەند یاریزانێکی دیاریکردوە بۆ پاریس سانجێرمان تا لە گرێبەستەکەی نێیماردا بەکاریان بهێنێت، لەوانە کۆتینیۆ، راکیتیچ، ئۆمتیتی و سیمیدۆ. . له‌ هاوینی 2017دا  نێیمار به‌رامبه‌ر به‌ 222 ملیۆن یۆرۆ له‌ یانهی بەرشەلۆنەی‌ ئیسپانییه‌وه‌ چووه‌ ریزه‌كانی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی. .