گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دژە تیرۆرى کوردستان دووەم تۆمەتبارى هێرشەکەى هەولێرى دەستگیرکرد

2019.07.20 - 18:27
دژە تیرۆرى کوردستان دووەم تۆمەتبارى هێرشەکەى هەولێرى دەستگیرکرد
ناس کورد- دژە تیرۆرى کوردستان، راگەیەندراوێکى لەبارەى دەستگیرکردنى دووەمین تۆمەتبارى هێرشەکەى سەر رێستورانتى شارى هەولێر کە بووە هۆى کوژرانى دیپلۆماتێکى تورکیا، بڵاوکردەوە. . لەراگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە، يه‌كێك له‌ هاوكارانى (مه‌زلوم داغ)، تاوانبار له‌ كرده‌وه‌ تيرۆريستييه‌كه‌ى ته‌قه‌كردن له‌ ريستورانتێكى شارى هه‌ولێر، به‌ناوى (محه‌مه‌د بيسكسز) كه‌ ناسراوه‌ به‌ (دژوار، مامه‌ند، يوسف)، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20-7-2019، له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر و دژه‌ تيرۆرى كوردستان ده‌ستگير كرا". . هەر ئەمڕۆ (شەممە) دژە تیرۆری کوردستان، دەستگیرکردنى تۆمەتبارى سەرەکى هێرشەکەى هەولێرى راگەیاند و لەو بارەیەوە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "ئاگادارى هاووڵاتيان ده‌كه‌ينه‌وه‌، تاوانبار مه‌زلوم داغ كه‌ دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر وێنه‌ى وه‌ك داواكراو بڵاوكرايه‌وه‌، له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر و دژه‌ تيرۆرى كوردستان ده‌ستگير كرا.” . مه‌زلوم داغ له‌دايكبووى ساڵى (1992)ـه‌ و خه‌ڵكى شارى دياربه‌كره له‌ توركيا‌، ناوبراو له‌لايه‌ن ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ داواكراو بووە. . .