گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشتریش گومانى له‌ژماره‌ى ڕاسته‌قینه‌ى پێشمه‌رگه‌ هه‌بوو

حه‌یده‌ر عه‌بادى : 90 هه‌زار چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى وه‌همین و له‌ئاسماندان

2019.07.19 - 10:33
حه‌یده‌ر عه‌بادى : 90 هه‌زار چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى وه‌همین و له‌ئاسماندان
ناس کورد- سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووى عێراق ڕایگه‌یاند، لیستى موچەخۆرانى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى گه‌نده‌ڵى تێدایه‌ و ڕێگرى لێكراوه‌ وردبینى تێدا بكات، ده‌شڵیت له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع ژماره‌یان 60 هه‌زاره‌ به‌ڵام له‌لیستى موچه‌دا 150 هه‌زارن.   . له‌چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا، حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق ئاشكراى كرد، دواى بارودۆخى شه‌ڕ ژماره‌ى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى له‌لیستى موچه‌دا،  زیادى كردووه‌ و چه‌ند جارێك له‌كۆبونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبیدا ئه‌وه‌ى پێڕاگه‌یاندوون كه‌ وردبینى له‌لیستى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبیدا ده‌كات و ئه‌وانیش پێیانوتووه‌ ڕێگه‌ ناده‌ن ئه‌و كاره‌ بكات. . حه‌یده‌ر عه‌بادى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌، پشكێنه‌رى گشتى پێشوو كه‌سه‌ر به‌ به‌در بووه‌ و پیاوێكى سه‌رڕاست و ڕاشكاو بووه‌، پێیوتووه‌ له‌لیستى موچه‌دا ژماره‌ى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌گه‌نه‌ 150 هه‌زار موچەخۆر به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزى واقعیدا ژماره‌یان 60 هه‌زار چه‌كداره‌. . عه‌بادى ئه‌وه‌شى ڕوونكردووه‌ته‌وه‌، پشكێنه‌ره‌ گشتیه‌كه‌ پێیوتووه 90 هه‌زار چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى  له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیعدا بوونیان نیه‌ و له‌ئاسماندان.   . پێشتریش،له‌كاتى سه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌تایبه‌ت له‌دواى ڕیفراندۆم، حه‌یده‌ر عه‌بادى له‌پرسى ناردنى موچه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم  به‌رده‌وام گومانى له‌ڕاست و دروستى ‌ژماره‌ى ڕاسته‌قینه‌ى پێشمه‌رگه‌ هه‌بوو و ئه‌و لیسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕاده‌ستى حكومه‌تى به‌غداى ده‌كرد به‌ناڕاستى ده‌زانی. .