گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى دراوەکان لە بازاڕەکانى هەرێم

2019.07.18 - 11:36
نرخى دراوەکان لە بازاڕەکانى هەرێم
ناس کورد- ئەمڕۆ نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزی و  100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە 120 هەزار و 250  دیناری عێراقییە، هەروەها نرخی تمەن ڕۆژ بە ڕۆژ بەرزدەبێتەوە و 100 هەزار تمەن بە 10 هەزار و 600 دینارە. . فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی تەموزی 2019، بەرامبەر بە 120 و 250 هەزار دیناری عێراقییە، لەکاتێکدا، دوێنێ چوارشەممە 100 دۆلار بە 120 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوەکرا. . هەروەها، نرخی تمەن بەراورد بە ڕابردوو ڕۆژ بە رۆژ بەرزدەبێتەوە و بۆ ئەمڕۆ 100 هەزار تمەن بەرامبەر 10  هەزار و 600 دینارە. . هاوکات 100 یۆرۆ بە 134 هەزار و 700 دینارە، 100 پاوەنیش بە 149 هەزار دینارە و 100  لیرەی تورکیش بە 21 هەزار و 500  دینارە. . هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 112 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 124 دۆلارە. . .