گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ماوەی 10 ڕۆژدا هەشت هاوڵاتی کورد لەسێدارەدراون

ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ ژنێکی کورد لە سێدارەدرا

2019.07.18 - 11:24
ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ ژنێکی کورد لە سێدارەدرا
ناس کورد- ژنێکی کوردی خەڵکی میاندواو، لە زیندانی ناوەندیی مەهاباد لەسێدارە درا، بەپێی ئامارەکانیش لە 10 ڕۆژی ڕابردوودا هەشت هاوڵاتی کورد لە ئێران لەسێدارە دراون. . ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاندووە، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو  16ی تەموزی 2019، ژنێکی کورد بەناوی "مەلیحە ساڵحیان" لە زیندانی ناوەندیی مەهاباد لەسێدارە دراوە. . بەپێی هەواڵی ئەو ڕێکخراوە، ئەو ژنە خەڵکی میاندواو بووە و بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە. . بەپێی ئامارێکی  ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا هەشت هاوڵاتی کورد لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارەدراون. . .