گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

کوردێک پۆستێکى باڵاى لە یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا وەرگرت

2019.07.18 - 11:04
کوردێک پۆستێکى باڵاى لە یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا وەرگرت
ناس کورد- عەبدولخالق مەسعود، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، بە جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا دەستنیشانکرا. . لە ڕاگەیەندراوێکدا یەکێتی تۆپی پێی عێراق ڕایگەیاندووە، بە فەرمى عەبدولخالق مەسعود، کە سەرۆکى یەکێتییەکەیە، لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئاسیاوە کراوە بە جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا. . عەبدولخالق مەسعود، وەک کوردێک بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2014 بە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق هەڵبژێردرا، لە ئایارى ساڵى رابردووش بۆ دووەمجار وەک تاکە کاندیدى پۆستەکە بە سەرۆکی یەکێتییەکە هەڵبژێردرایەوە. . ناوبراو مانگی نیسانی ڕابردوو، بە ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا هەڵبژێردرابوو. . .