گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەنراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە لەبارەى هێرشەکەى ئەمڕۆ

2019.07.17 - 16:08
ڕاگەیەنراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە لەبارەى هێرشەکەى ئەمڕۆ
ناس کور- ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ، 17ی تەموزی 2019، لە ڕێستۆرانتێکی شاری هەولێر ڕووداوێکى تەقەکردن ڕوویدا "کە بەداخەوە بووە هۆی گیان لەدەستدانی کارمەندێکی کونسوڵخانەى تورکیا و هاوڵاتییەک و برینداربوونی یەکێکی تر." ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەشکردووە، "ئێمە لە کاتێکدا ئەم ڕووداوە بە توندترین شێوە شەرمەزار دەکەین و هاوخەمی خۆشمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانیان دەردەبڕین، لە هەمانکاتدا هاوڵاتیانی هەولێر بە تایبەت دیبلۆماتکاران دڵنیا دەکەینەوە کە ڕێگە نادەین ئارام و ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێک بدرێت." ڕاشیگەیاند، "لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و تاوانبارانیش بە سزای خۆی دەگەن."