گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا تاووتوێى سەپاندنى سزا دەکات بەسەر تورکیادا

2019.07.17 - 10:27
ئەمریکا تاووتوێى سەپاندنى سزا دەکات بەسەر تورکیادا
ناس کورد- ئەمریکا هێشتا هەڵسەنگاندنى بۆ ئەوە نەکردووە کە بەهۆى کڕینى ئێس-400وە سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەو وڵاتەش دەڵێت، پاش هەڵسەنگاندن بۆى بڕیار لەبارەى تورکیاوە دەدرێت. . مۆرگان ئۆرتاگۆس، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاندووە: "ئەمریکا هێشتا هەڵسەنگاندنى بۆ پرسى سەپاندنى سزا بەسەر تورکیادا نەکردووە، بەهۆى کڕینى سیستمى بەرگرى ئێس-400، بەڵام وەزیرى دەرەوە و سەرۆکى ئەمریکا هەموو بژاردەکان بۆ ئەو پرسە تاووتوێ دەکەن". . ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ئاماژەى بەوەشکرد: "پێشتر بینینمان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لەبارەى کڕینى ئێس-400 بڕیاریدا کە تورکیا نەتوانێت فڕۆکەى ئێف-35ى دەستبکەوێت، بۆیە وەزیرى دەرەوە و سەرۆکى ئەمریکا هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخەکە دەکەن و لەچوارچێوەى یاساکانى ئەمریکا بڕیار لەسەر تورکیا دەدەن". . لە 12ى تەموز، وەزارەتى بەرگرى تورکیا وێڕاى ناڕەزاییەکانى ئەمریکا لە کڕینى، ڕایگەیاند، بەشێک لە پارچەکانى سیستمە بەرگرییە ڕوسیەکە گەیشتووەتە تورکیا، دواتریش چەند فڕۆکەیەکى دیکەش ئەو سیستمەیان گەیاندە تورکیا.. . .