گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

چوار پرسى گرنگ تاوتوێ دەکرێت

پەرلەمانتارێکى پارتى ئەجنداى سەردانەکەى مەسرور بارزانى بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات

2019.07.16 - 10:35
پەرلەمانتارێکى پارتى ئەجنداى سەردانەکەى مەسرور بارزانى بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات
ناس کورد-شەهرام عەزیز پەرلەمانتارێکى پارتى دیموکراتى کوردستان لە بەغدا رایگەیاند "لە سەردانەکەى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و شاندى باڵاى حکومەت لەگەڵ بەرپرسانى عێراق چوار پرسى گرنگ، تاوتوێ دەکرێت". . ناسڕ یوسف، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانى عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند:" چوار پرسی گرنگ لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە کە پێویستە گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت و چارەسەر بکرێن، ئەوانیش پرسی نەوت و بودجە و  پێشمەرگە و ناوچە کێشە لەسەرەکان". . وتیشی، لە سەردانەکەی ئەمڕۆدا پێدەچێت باس لە دوو پرسیان بکرێت کە نەوت و بودجە بن، دواتریش بۆ پرسی پێشمەرگە و ناوچە کێشە لەسەرەکان سەردانی دیکە بکرێتەوە. . ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، ئومێدی زۆر هەیە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەتەواوی چارەسەر بکرێن و پێویستە حکومەتی عێراقیش مافەکانی هەرێم دابین بکات بەتایبەتی لەجێبەجێکردنی دەستوردا، کە تائێستا بەپێی دەستور کار لەگەڵ هەرێم ناکات، با هاوڵاتیانی هەرێم ئەوانەش بزانن و هەر نەڵێن، خەتای حکومەتی هەرێمە. . ئەمڕۆ (سێشەممە) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەسەرۆکایەتى شاندێکى باڵا سەردانى شارى بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانى عێراق، کۆدەبێتەوە. . شاندەکەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ شارى بەغدا لەگەڵ هەریەک لە عادل عەبدولمەهدى، سەرۆک وەزیرانى عێراق، محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق، کۆدەبێتەوە. . ناس کورد  زانیویەتى لە یەکەم وێستگەى سەردانەکەیان بۆ بەغدا و دەستپێکى کۆبوونەوە و گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەرپرسانى بەغدا، شاندى باڵاى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق کۆدەبنەوە. .