گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

شارەزایەکى کورد هۆشدارى دەدات لە بەکارهێنانى

فەیس ئەپ؛ سیخوڕە نوێیەکەی ناو فەیسبووک

2019.07.14 - 22:51
فەیس ئەپ؛ سیخوڕە نوێیەکەی ناو فەیسبووک
ناس کورد- شارەزایەکی ئاسایشی ئینتەرنێت هۆشداری دەداتە لە بەکارهێنانی بەرنامەی فەیس ئەپ و دەڵێت، بەرنامەکە مافی گەیشتن بە تەواوی وێنە عەمبارکراوەکانی بەکارهێنەر لەسەر ئامێرەکەی وەردەگرێت. . 82 ملیۆن بەکارهێنەر تەنها لە 12 کاتژمێری کەوتنەکاری بەرنامەکە، داهاتێکی خەیاڵییان بۆ ملیۆنێرێکی ڕوسی بەناوی یارۆسلاڤ گۆنتشارۆڤ دەستەبەر کردووە. . ئاسۆ وەهاب، ڕاهێنەر لەبواری ئاسایشی ئینتەرنێت و ئەندامی تۆڕی عێراقی بۆ میدیای خەڵک، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بەرنامەکە لێت دەخوازێت زانینی IP Address ی ئامێرەکەت و شوێنی جوگرافیت و زانیارییەکانی پەیوەندیت بە تۆڕی نێتەکەت بزانێت". . ئەو شارەزایەى بوارەکە وتیشی، بەرنامەکە هاوبەشی زانیارییەکانت دەکات لەگەڵ لایەنی سێیەم و شیکار و شیتەڵکردنی زانیارییەکانت، لەگەڵ سەردانەکانی ئەم دواییەت بۆ Web Pages ی سەر تۆڕی جیهانی ئینتەرنێت. . "بەرنامەکە چاودێری هەموو ئەو ماڵپەڕانە دەکات کە سەردانت کردووە، هەروەها ئەو بەرنامانەی دیکەش کە بەکارت هێناون و زانیارییەکانت دەنێرێت بۆ کۆمپانیا"، ئاسۆ وەهاب واى وت. . جەختی لەوەشکردەوە، ئەو کۆمپانیایەی بەرنامەکەی دروستکردووە، بەکارهێنەر مافی ئەوەی دەداتێ مەمەڵە بە زانیارییەکانى بکات لەگەڵ کۆمپانیا هاوبەشەکانی و ئەو کۆمپانیایانەی دەیکڕن. . ئەو ڕاهێنەرەی بواری ئاسایشی ئینتەرنێت ئاماژەی بەوەشدا، لەکاتی فرۆشتنی ئەم بەرنامەیە بە کۆمپانیای دیکە، خاوەندارێتی هەموو زانیارییەکانی دیکەش دەگوازرێتەوە بۆ کۆمپانیای دووەم، هەروەها لە ئێستادا زانیاری ئەوانەی ئەم بەرنامەیان بەکارهێناوە، لە ئەمریکایە، کۆمپانیا تەواوی مافی ئەوەی هەیە زانیارییەکان بگوازێتەوە بۆ هەر وڵاتێکی تر کە خۆی پێی باشە. . هەروەها هۆشداری ئەوەشیدا کە کۆمپانیا، ئاسایشی زانیارییەکانی بەکارهێنەر ناپارێزێت کە هاوبەشت کردووە لەگەڵ بەرنامەکەی، هاوکات هیچ گرنتییەک نادات دەستکاری بکرێت و بخوێندرێتەوە لە ڕێگەی لایەنی سێیەمەوە. . لە کۆتاییشدا ئاسۆ وەهاب جەختی لەوە کردەوە، بایەخی شوناسی دیجیتاڵی، کەمتر نییە لە بایەخی شوناسی کەسێتی، هاوکات ئەم شوناسە لەوانەیە بەکار بهێنرێت بۆ مەبەستی دیکە. . بەرنامەى فەیس ئەپ، ئەو بەرنامەیەیە کە لە ڕێگەیەوە وێنەى کەسێتى دەدەیتێ و وێنەکەت دەگۆڕێت بۆ کاتى پیربوونت، لە ئێستاشدا لەنێو کوردانى بەکارهێنەرى فەیسبووک ئەو بابەتە زۆر بڵاوە. . .