گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەم ساڵح پشتیوانى خۆى بۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر دەربڕى

2019.07.14 - 16:39
بەرهەم ساڵح پشتیوانى خۆى بۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر دەربڕى
ناس کورد- لە کۆشکى سەلام لە بەغداد، سەرۆککۆمارى عێراق پێشوازى لە پارێزگارى سلێمانى کردووە، بەرهەم ساڵح پشتیوانى خۆى دەبڕیوە بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى خزمەتگوزارى پارێزگاى سلێمانى. . بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێکى نوسینگەى سەرۆکایەتى کۆمار، ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق لە کۆشکى سەلام پێشوازى لە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى کردووە، لە دیدارەکەدا باس لە دۆخی کارگێری و خزمەتگوزاری شاری سلێمانی کراوە. . لە ڕاگەیەندراوەکەشدا لەبارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە هاتووە: "جەخت لە گرنگی یەکخستنی ھەوڵەکان کرایەوە لە پێناو پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە ھاوڵاتییانی شاری سلێمانی، ھەروەھا جەخت لە بەدواداچوون و تەواوکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی شاری سلێمانی کرایەوە بە جۆرێک کە خزمەت بە ھاوڵاتییانی ئەو پارێزگایە بکات". . ئاماژە بەوشکراوە، سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و دابینکردنی ھەلی کار و باشکردنی بژێوی ژیان بۆ خەڵکی سلێمانی، بەرهەم ساڵح پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ پارێزگار و شاری سلێمانی دەربڕى. . .