گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێشتا کۆنتڕۆڵنەکراوە

زیانی ئاگرەکەی هەولێر بە 10 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت

2019.07.13 - 13:13
زیانی ئاگرەکەی هەولێر بە 10 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت
ناس کورد- شەهرام عەزیز ئاگری کۆگاکەی نزیک دادگای هەولێر هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە زیانی 10 ملیۆن دۆلاری خستووەتەوە. . پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 13ی تەمموزی 2019، ئاگر لە مۆڵێکی بازرگانی و کۆگاکەی لە نزیک دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر کەوتەوە. . تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر ماوەی چەند کاتژمێرێکە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن بەڵام تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە. . سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بە ناس کوردی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی سەرجەم کەرەستەکانی ناو کۆگاکە پلاستیکین و زوو گڕ دەگرن و ئاگرەکە زوو تەشەنەی کردووە و بە ئاسانی کۆنتڕۆڵ ناکرێت. . وتیشی، بەهۆی دووکەڵی زۆری ئاگرەکە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە سەنتەری ئاگرەکە بۆ زەوییە چۆڵەکانی نزیک ئاگرەکە دووردەکەونەوە و ناتوانن لەنزیکەوە هەوڵی کوژاندنەوەی بدەن. . بەهۆی بەهێزی ئاگرەکەوە بەشێکی زۆری بینای کۆگاکە داڕووخاوە، تیمەکانی بەگری شارستانی کۆپتەریان بۆ کوژاندنەوەی بەکارهێناوە. . بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە بەڵام زیانی 10 ملیۆن دۆلاری خستووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیاری نەکراوە. . [embed]https://youtu.be/wTMy_5vqOPI[/embed]