گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەردانی بریندارانی بۆردومانەکانی تورکیای نەکردووە

فراکسیۆنی پارتی تەنیا بریندارانی بۆردومانەکانی ئێرانی بەسەرکردەوە

2019.07.13 - 10:44
فراکسیۆنی پارتی تەنیا بریندارانی بۆردومانەکانی ئێرانی بەسەرکردەوە
ناس کورد- شەهرام عەزیز   فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، سەردانی کەسوکاری شەهید و بریندارانی بۆردومانەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانی بۆ سەر سنورەکانی چۆمان و سیدەکان کرد، بەڵام تائێستا سەردانی بریندارانی بۆردومانەکانی تورکیای نەکردووە. . حەسیبە گەردی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "وەک فراکسیۆنی پارتی دوێنێ و ئەمڕۆش سەردانی نەخۆشخانەکانی سنوری سیدەکانمان کردووە، بۆ سەردانیکردنی شەهید و بریندارەکانی بۆردومانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی تۆپبارانەکانی ئێران، بە مەبەستی زانینی بارودۆخیان لە نزیکەوە". . وتیشی، لە سەردانەکەدا بەدواداچوون بۆ دۆخی هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە و قوربانیان دەکەن و لەوبارەیەوە ڕاپۆرتێک ئامادە دەکەن. . ئەمە لەکاتێکدایە لە سەرەتای سوێندخواردنی ئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردووەوە، چەندین جار سوپای تورکیا سنورەکانی هەرێمی بۆردومان کردووە و لە کۆتا بۆردومانیشدا، لە سەرەتای ئەم مانگەدا سێ ئەندامی خێزانێک شەهیدبوون و پێنج کەسیش برینداربوون، بەڵام فراکسیۆنی پارتی تائێستا سەردانی ئەو قوربانیانەیان نەکردووە. . پارتی تا ئێستا چەندینجار بە فەرمی پەکەکەی بە هۆکاری سەرەکی کوژرانی ئەو هاوڵاتیانە تۆمەتبارکردووە کە لە لایەن سوپای تورکیاوە شەهید و بریندارکراون. . لەوبارەیەوە ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەكرد، لە پلانیاندایە سەردانی سەرجەم ئەو ناوچانە بکەن کە لە تۆپبارانەکاندا زەرەرمەندبوون و قوربانیانداوە. . لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران سنورەکانی چۆمان و سیدەکانیان بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا کچێکی تەمەن 18 سال شەهید و دوو براشی برینداربوون. .