گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ماهیر حەسەن بەشداری لە فیلمێکی میسڕیدا دەکات

2019.07.12 - 21:50
ماهیر حەسەن بەشداری لە فیلمێکی میسڕیدا دەکات
ناس کورد-   ماهیر حەسەن، هونەرمەند و ئەکتەرى دیارى کورد بەشدارى لە فیلمێکى میسڕیدا دەکات و هۆکارى دەرنەکەوتن و نەبوونى بەرهەمى ئەم چەند ماوەیەى رابردوو، ئاشکرا دەکات. . هاوار مستەفا خان، بەرهەمهێنەرى سینەمایى لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەیەکی لەگەڵ ماهیر حەسەن، ئەکتەری دیاری بواری کۆمیدیای کوردیدا بڵاوکردووەتەوە و لەبارەیەوە نووسیویەتى "سەرقاڵی بەرهەمهێنانی فیلمێکی میسڕی کوردین، کە ماهیر حەسەن ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت". . خان ئاماژەی بەوەشکردووە، ماهیر حەسەن هاوشانی ئەکتەرێکی کۆمیدی میسڕی رۆڵ دەگێڕێت لە فیلمەکەدا، بەڵام ماهیر حەسەن ڕۆڵی سەرەکی، بەرجەستە دەکات. . ماهیر حەسەن، لەبارەى پڕۆژە هونەرییە نوێیەکانیەوە ئاماژەى بەوە کردوە، سەرقاڵی کۆمەڵێک پڕۆژەی زۆرین و بە ستایلێکی جوانەوە دێینەوە لای بینەرانمان، چونکە شایەنی شتی جوانن پێشکەشیانی بکەین و کاری شانۆشمان دەبێت". . ئەو هونەرمەندە لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک لەبارەى دەرنەکەوتنى لەسەر شاشەکانى تەلەفزیۆن لەماوەى رابردوودا، ئاماژەی بەوەکردووە، نایانەوێت کاری لاواز و ناشرین پێشکەشی بینەران بکەن، بەڵکو دەیانەوێت کاری جوان و جیاواز بکەن.   . ماهیر حەسەن ڕەشید لەساڵی 1965 لەشارۆچكەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەكانە، ئەو بە هونەرمەندێكی رۆح سوك و قسە خۆش و کۆمیدی ناسراوە، تائێستا بەشداری لەژمارەیەكی زۆر كاری هونەریدا كردووە. .