گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەریتانیا لە دژی ئێران دووەمین کەشتی سەربازی ڕەوانەی کەنداو دەکات

2019.07.12 - 17:47
بەریتانیا لە دژی ئێران دووەمین کەشتی سەربازی ڕەوانەی کەنداو دەکات
ناس کورد- وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، دوای هەوڵەکانی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە نەوتییەکانیان، کەشتییەکی سەربازی دیکە دەنێرنە ئاوەکانی کەنداو. . بەپێی هەواڵێکی ئاژاسی هەواڵی سکای نیوز، جێرمی هەنت، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاندووە، کە کەشتییە سەربازییەکەیان ناوی (ئێچ ئێم ئێس دنکان)ەو بۆ هاوکاریکردن ڕەوانەی کەنداو دەکرێت بۆ ئەوەی کەشتییە بازرگانییەکانیان لەو ناوچەیە بپارێزێت. . ئەوە دووەمین کەشتی سەربازی دەبێت کە بەریتانیا ڕەوانەی کەنداوی دەکات، دوای ئەوەی  ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو کەشتییەکی سەربازی بەناوی (ئێچ ئێم ئێس مۆنترۆز) رەوانەی کەنداو کرد. . وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، بەریتانیا نایەوێت دۆخەکە لەگەڵ ئێراندا هێندەی دیکە ئاڵۆزتر بکات و دەیەوێت خۆی لەو گرژی و ئاڵۆزییانە دووربخاتەوە و لەگەڵ هاوپەیمانەکانیاندا بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ ئەوەی کەشتییەکان بە ئازادی بەو ناوچەیەدا تێپەڕببن. . ناردنی ئەو کەشتییە سەربازییانە لەلایەن بەریتانیاوە بۆ کەنداو لەدوای ئەوە دێت، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەریتانیا ئەوەی ڕاگەیاند، کە ئێران هەوڵیداوە هێرشبکاتەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری وڵاتەکەیان. .