گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕان دەیەوێت كێشه‌ى به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى سیاسیانە چارەسەر بکات

2019.07.12 - 16:03
گۆڕان دەیەوێت كێشه‌ى به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى سیاسیانە چارەسەر بکات
ناس کورد سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕایگەیاند: پێناچێ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان سكاڵاى یاسایى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى تۆمار بكات و هه‌وڵى چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كه‌ بە ڕێگەی سیاسی ده‌دات، چونكه‌ كه‌یسه‌كه‌ له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ یاسایى نیه‌. . ڕه‌سول عه‌بدوڵڵا ئیبراهیم، سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند: "بڕیارى لابردنى به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌یى سلێمانى نایاساییه‌، چونكه‌ لابردنى به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كان به‌پرۆسه‌یه‌كى یاسایى دا ده‌بێت تێپه‌ڕبێت، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌ماى كۆمه‌ڵیك به‌ڵگه‌ له‌سه‌رى و له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاشه‌وه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ئه‌نجامده‌درێت نه‌ك ده‌زگاى تر." . لەبارەی تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر لابردنی ئەو بەرپرسەی گۆڕان، وتى: " پێموانیه‌ به‌رێوه‌به‌رى گشتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش له‌دادگایى ئیدارى سكاڵا تۆمار بكه‌ن، چونكه‌ بنه‌ماى بڕیاره‌كه‌ نایاساییه‌ و ڕه‌نگه‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ڕووى سیاسیه‌وه‌ هه‌وڵى چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌و كێشه‌یه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا بدات." . دوێنى پێنجشەممە 11ی تەمموزی 2019، بە فرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌ردی سلێمانى لە پۆستەکەی دوورخرایەوە. .