گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

بەرشەلۆنە سێیەمین گرێبەستی فەرمی ئەمساڵی ئەنجامدا

2019.07.12 - 15:47
بەرشەلۆنە سێیەمین گرێبەستی فەرمی ئەمساڵی ئەنجامدا
ناس کورد- یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی سێیەمین گرێبەستی لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا ئەنجامدا و هێرشبەرێکی لاوی گواستەوە یانەکەی. . بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە هیرۆکی ئابی، هێرشبەری لاوی یابانی و یانەی کاشیما ئینلەرزی ئەو وڵاتەی گواستووەتەوە یانەکەی. . یانە یابانییەکە ڕۆشتنی یاریزانەکەی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕاگەیاندووە، بەمەستی ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان. . هیرۆکی ئابی تەمەنی 20 ساڵە و لە یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر چیلی لە کۆپا ئەمریکای 2019 بەڕازیل بەشداریکرد و چاوەڕێدەکرێت، ببێتە یەکێک لە ئەستێرە دەرکەوتووەکانی ئۆڵۆمپیادی 2020ی تۆکیۆ. . گواستنەوەی ئەو یاریزانە یابانییە، دەبێتە سێیەم گرێبەستی بەرشەلۆنە لە مێرکاتۆی ئەمساڵذا، دوای گواستنەوەی هەریەک لە دی یۆنگ، لە یانەی ئەیاکس و نیتۆی گۆڵپارێزی ڤالانسیا.